





پڕۆژەیەک لە
ناوەڕاستی دڵی شاردا
بە نوێترین دیزاینی سەردەمیانە لەسەر دەستی گەورە کۆمپانیاکانی بواری ئەندازیاری نەخشێنراوە
سلێمانی - شەقامی سالم - خوار پردی خەسرەو خاڵ - نزیک مەڵبەندی ڕێکخستن
وێنەکانی پڕۆژەکە
بگەڕێ بە ناو وێنەکاندا
تایبەتمەندیەکانی پڕۆژە
هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێویستتە بۆ ژیانێکی ئاسوودە
دەربارەی دڵی شار
پڕۆژەیەک لە ناوەڕاستی دڵی شاردا، بە نوێترین دیزاینی سەردەمیانە لەسەر دەستی گەورە کۆمپانیاکانی بواری ئەندازیاری نەخشێنراوە، کە وا دەکات بڕیار دان بۆ کڕینی یەکەیەک لە پڕۆژەکەدا زۆر ئاسان بێت بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییە ناوازانەی کە تیایدا دروست کراوە.
ڕوبەری پڕۆژەکە 20,000 م² یە، کە چوار باڵەخانەی نیشتەجێبوونی 30 نهۆمی و باڵەخانەیەکی بازرگانی 25 نهۆمی لە خۆ دەگرێت. تاوەری نیشتەجێبوونەکان 6 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەر نهۆمێکدا هەیە، بە نوێترین ستانداردی جیهانی دروست کراوە. هەروەها دوو نهۆم تایبەتە بە پارکی داخراوی ئۆتۆمبێل، یەک نهۆم بۆ خزمەتگوزاری، و 26 نهۆم تایبەتە بە یەکەی نیشتەجێبوون.
ڕووکاری یەکەکان دابەش بووە بە دوو جۆر و هەموویان خاوەنی هەموو ئامڕازەکانی خۆشگوزەرانیان. هەموو یەکەکان باڵکۆنی هەیە و بە جۆرێک دیزاین کراوە کە بەرامبەری کراوە بێت و شوقەی تر بەربەست نەبێت، واتە دەتوانن دیمەنی دڵڕفێنی سلێمانی ببینن بە بێ بەربەست.
لە کۆی ڕوبەری گشتی پڕۆژەکە کە 20,000 م² یە، تەنها 5,400 م² بەکارهاتووە بۆ باڵەخانەکان، ئەو ڕووبەرەی ماوە بووە سەوزایی، شوێنی یاری منداڵان، و خزمەتگوزاریەکان وەکو دایانگە، باخچەی ساوایان، کلینیک، مۆڵ، کافێ، جیم، مەلەوانگە، و براندە جیهانییەکان لە شۆپ و کافێیەکانی شەقامی سەرەکی سالم.
بەهۆی شوێنی ستراتیژی پڕۆژەکە لە دڵی شار، ئاسانە بگەیت بە هەر شوێنێک، وە بۆ ئەوە 3 دەرگای چوونە ژورەوە و هاتنە دەرەوە هەیە کە هاتووچۆ زۆر ئاسان دەکات.
بە بیرهاتنەوەی ئاسانکردنی ژیانی ئەوە، هەموو یەکەکان خاوەنی سیستەمی زیرەک (Smart) هەن، و دەتوانیت لە مۆبایل یان شاشەی جێگیر کراوە لە ناو یەکەکە کۆنترۆڵی هەموو چالاکی و ئامڕازەکانی ناو ماڵەکەت بکەیت.
جۆری یەکەکان
پرۆژەکە لە ٢ جۆر شوقە پێکدێت


یەک نهۆم
250 م²

خۆشحاڵ دەبین بە پەیوەندی کردنتان یان سەردانی کردنمان
پەیوەندیمان پێوە بکە
ناونیشان
سلێمانی - شەقامی سالم - خوار پردی خەسرەو خاڵ - نزیک مەڵبەندی ڕێکخستن