





ماڵێک بۆ ژیانێکی هەمیشەی
دینا سیتی هەڵبژێرە بۆ بنیاتنانی ژیانێکی پڕ لە دەرفەت. شوێنێکی تەواو بۆ سەرەتای نوێ و داهاتوویەکی ئومێدبەخش
سلێمانی - کازیوە - سەروو مزگەوتی فەجر
وێنەکانی پڕۆژەکە
بگەڕێ بە ناو وێنەکاندا
تایبەتمەندیەکانی پڕۆژە
هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێویستتە بۆ ژیانێکی ئاسوودە
دەربارەی پڕۆژە
گرنكی پڕۆژەی دینا سیتی پڕۆژەیەکە كۆمەڵێك تاوەری نيشتەجێبوون لەخۆ دەگرێت كە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لە كەمكردنەوەی كێشەی نيشتەجێبوون لە شارى سلێمانى. ڕووبەری پڕۆژەكە (28.25) دۆنمە، كە دەبێتە (70,000) مەتردووجا. شوێنی پڕۆژەكە ستراتیژیە و دەکەوێتە دەرەوەی شەقامى ٦٠ مەتری و نابێتە هۆی دروستبوونی قەرهباڵغی لە ناو شاردا. هەروەها هەڵكەوتەی جوگرافی پڕۆژەكە دەبێتە بناری شاخی كوێرە، كە سروشتی جوان و هەوای پاك دەبێت.
هەریەكەیەكی نيشتەجێبوون لە پرۆژەکەدا بەسەر سروشتی جوانی شارى سلێمانى دەڕوانێت، بەبێ ئەوەی هیچ یەکەیەکی تر بەرامبەر بێت. بە هیچ جۆرێك سەقف كون ناكرێت، واتە مەترسی لێچوون ئاوهڕۆیی كەمە.
• لە هەرتاوەریك (٣) ئەسانسۆری تێدایە، كە یەكێكیان گەورە و فراوانە بۆ كواستنەوەی كهلوپەل بەكار دەهێنرێت.
• هەر تاوەرێک دوو قادەرمایی تێدایە، كە یەكێكیان بۆ كاتی ڕووداوی لە ناكاو بەكاردەهێنرێت (Live Exit).
• لە هەر نهۆمێكدا شەفەتی خوڵ فریاندنی تێدایە و ناكەوێتە سەر كۆریدۆری سەرەکی.
• خزمەتگوزاری گاز، ئاو و كارەبا ٢٤ كاتژمێری بۆ هەموو پڕۆژەكە دابین دەكرێت.
• هەبوونی كۆگاى تایبەتی لە باڵەخانەكاندا.
• هەبوونی گەراجی داخراو بۆ خاوەنی یەكەكان و گەراجی كراوە بۆ میوانەكان.
• ڕووبەری كراوەی پڕۆژەكە بە گشتى %٨٠ ـە و ڕووبەری %٣٨ ی پڕۆژەكە دابینكراوە بە سەوزایی.
• تەرخانكردنی ڕووبەری (480) مەتردووجا بۆ شوێنی تایبەتی یاری منداڵان.
• هەبوونی یاریگا لە ناو پڕۆژەكەدا.
• تەرخانكردنی ڕووبەری (6,219) مەتردووجا بۆ بنیادنانی كۆمەڵگەیەکی پەروەردەی بەسەر جەم قۆناغەكانی خوێندن.
• تەلاری بازرگانی بە ڕووبەری (1,558) مەتردووجا.
• شوێنی تایبەتی بۆ وێستگەی كارەبا و مۆلیدە.
• پڕۆژەكە یەك دەروازەی سەرەکی هەیە لەگەڵ سیکیوریتی بەردەوام و دابینكردنی پاسەوان.
• خزمەتگوزاری وێستگەی تاكسی لە ناو پڕۆژەكەدا.
• دابینكردنی سیستەمی ئینتەرنێت و سەتەلایتی مەركەزی بۆ سەرجەم یەكەكان.
• ئاوهڕۆی پڕۆژەكە ڕیسایكل دەبێت و بە فلتەر دەڕوات و دەبێتە سەرچاوەی ئاودانی سەوزایی باخچەكانی ناو پڕۆژەكە.
جۆری یەکەکان
پرۆژەکە لە 2 جۆر ڤێلا پێکدێت


نهۆمی زەمینی
250 m²


نهۆمی یەک
220 m²

خۆشحاڵ دەبین بە پەیوەندی کردنتان یان سەردانی کردنمان
پەیوەندیمان پێوە بکە
ناونیشان
سلێمانی - کازیوە - سەروو مزگەوتی فەجر







